زانایه‌كی ئاینی: ده‌رهێنانی ته‌رمی فیرعه‌ونیه‌كان و نمایشكردنی حه‌رامه
وێستگە ستایل-
مامۆستای زانستی ئاینی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر" ئه‌حمه‌د كه‌ریمه" هۆشداری له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ش فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خودای لێبێت وه‌ك به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه كه نه‌هی كردوه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و ئه‌م زانایه ده‌شڵێت" ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی فیرعه‌ونیه‌كانیش ئه‌م فه‌رموده‌یه دروسته"
ئه‌حمه‌د كه‌ریمه ده‌ڵێت" ده‌رهێنانی ته‌رمی فیرعه‌ونیه‌كان و نمایشكردنیان له‌پێناو بڕێك له پاره بۆ میوانه‌كان كارێكی ڕێگه پێدراو نییه و ته‌نها بۆ حاڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م كاره ئاساییه.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات" سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرۆڤ له گۆڕدا هاوشێوه‌ی سنوری تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ وایه له ژیانی ئاسایی‌دا و گۆڕ نیعمه‌تی خودایه كه مرۆڤی تێده‌كرێت و وه‌ك ئاژه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ڕێگا فڕێ نادرێت"
PM:05:14:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه