به‌وێنه.. سانای مام یوسف له‌سه‌ر هێلین هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
لەچەند رۆژی رابردوودا كچە میدیاكار و مۆدێل هێلین ئاوات لەلایڤێكدا وتبووی "كچەكانی دیكە دەڵێن چەندین ئوتومبیلی گرانبەهامان بەدیاری بۆ دێت، منیش دەڵێت سواری (ماتۆڕێكی سێ تایە) كەریم كابان دەبم و تەماتە دەفرۆشم".
ئەو قسەیە هەرایەكی گەورەی نایەوە و سەندیكای هونەرمەندان سكاڵای یاساییان لەسەری تۆماركرد بەتۆمەتی ناوزڕاندن بەهونەرمەندی كۆچكردوو كەریم كابان، دوێنێش ئەو میدیاكارە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا و ئەمڕۆ بەكەفالەت ئازادكرا.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كچه مۆدێل" سانای مام یوسف" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر هێلین هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت" به‌هێلینه‌وه گرتان خۆ هێلین ناوی له ماتۆڕه‌كه نه‌ناوه و هه‌ر خزم و دۆست و ئه‌حبابی هونه‌رمه‌نده‌كانه له‌قه‌ب و ناو ناتۆره له یه‌كتر ده‌نێنن بۆ شكاندنی یه‌ك و باشتر وایه سنور دابنێنن بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌ك هێلین"
PM:08:27:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 16336
جار خوێنراوه‌ته‌وه