‌كه‌ی‌ باشترین كاته‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان؟

وێستگە ستایل-


نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان، یەکێک لە نەشتەرگەرییە گرنگەکان بۆ قۆناغی سەرەتای نەخۆشیەکە و  نەشتەرگەری بۆ شێرپەنجەی سییەکان هەڵبژاردەیەکە بۆ هەندێک لە نەخۆشەکان بە پێ ی جۆر و شوێن  وقۆناغی شێرپەنجەکە .

دكتۆر ئارام پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سنگ و بۆریه‌كانی خوێن ده‌ڵێت" نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان بریتییە لە لابردنی ئەو بەشەی سییەکان کە شێرپەنجەکەی تێدایە لەگەڵ شانەکانی چواردەوری شێرپەنجەکە 
و باشترین کات بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سیەکان کاتێکە کە لووەکە بڵاو نەبوبێتەوە واتە لە قۆناغی سەرەتای شێرپەنجەکەدا یەکێکە لە هەڵبژاردە باشەکان "

سه‌باره‌ت به‌ لابردنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی سییه‌كان ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات بەشێوەیەکی سەرەکی دوو ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی سییەکان کە بە پێ ی شوێن و قەبارە و قۆناغی شێرپەنجەکە و ئەزمونی پزیشکە نەشتەرکارەکە دەگۆڕێت :
1- نەشتەرگەری بە کردنەوەی سنگ و پاشان لابرنی لووەکە 
2- نەشتەرگەری بە نازۆر تەنها بە تێکردنی یەک بۆ چوار کون لە سنگ و پاشان بە ئامێری تایبەت لە ڕێ ی ئەو کونانەوە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
 
چ بەشێکی سییەکان لادەبرێت؟

دكتۆر ئارام ده‌ڵێت"  سی ڕاست لە سێ پل و سی چەپ لە دووپل پێکهاتووە ، ئەگەر شێرپەنجەکە لە پلێکدا بێت ئەوا ئەو پلە لادەبرێت ، ئەگەر دوو پلی گرتبێتەوە هی سی ڕاست ئەوا دووپلی لادەبرێت، هەندێک جار شێرپەنجەکە جگە لەوەی پلێکی گرتۆتەوە ، بەشێکی بۆری سەرەکی هەواشی گرتۆتەوە لەم کاتەدا پلەکە و ئەو بەشەی بۆری هەواکە لادەبرێت و بۆری هەواکە ئەبەسترێتەوە بە پلێکی ساغی سییەکانەوە "

 هەر پلێکی سیەکان لە دوو بۆ سێ بەش و پارچە پێکهاتووە ، ئەگەر شێرپەنجەکە بەشێک یان زیاتر لە بەشێکی پلێکی گرتبێتەوە ئەوا تەنها ئەو بەشانە لائەبرێن نەک هەموو پلەکە و لە هەندێک کاتدا کە نەشتەرگەری لێوارێکی سیەکانی گرتبێتەوە ئەوا ئەو لێوارە لادەبرێت و لە حاڵەتی قۆناغی پێشکەوتوی شێرپەنجەدا یاخود کاتێک شێرپەنجەکە بڵاوبوبێتەوە یاخود لە چەقی سییەکان دا بێت ئەوا پێویست ئەکات تەواوی سییەکان لاببرێت.


PM:08:17:18/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل