ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵه‌كانیان شپرزه‌یه خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كن
وێستگە ستایل-
ڕێكخستنی ماڵ و ئه‌و شوێنه‌ی كار له نهێنیه‌كانی كه‌سایه‌تی سه‌ركه‌وتووه له ژیانی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ماڵه‌كه‌یان شپرزه‌یه ئه‌وه خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام شپرزه‌یه ئه‌وه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كن ئاره‌زووی گۆڕانكاری ناكه‌ن و ترسیشیان لێی نییه و له‌گه‌ڵیدا كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزیان هه‌یه.
هاوكات ئه‌م ڕه‌فتاره ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌هۆی پاڵنه‌رێكی ده‌رونیه‌وه ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی زۆر ده‌كات له‌خۆی و نایه‌وێت فڕێی بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سودیشی نه‌بێت.
شپرزه‌ی گه‌رماو و ته‌والێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماڵه‌كه توشی خه‌مۆكی و داڕمانی ده‌رونی بووه و چیتر گرنگی به ده‌ركه‌وتن نادات و ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام جله چڵكنه‌كانیان په‌رش و بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه كه‌سانێكن ناتوانن ته‌واوی كاره گرنگه‌كانی ژیانیان به‌ڕێكوپێكی ئه‌نجامبده‌ن.
PM:05:21:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 13184
جار خوێنراوه‌ته‌وه