پیاوێك خۆی داناوه بۆ كرێ
وێستگە ستایل-
پیاوێكی ژاپۆنی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه پاره په‌یدا بكات له‌ڕێی به‌كرێدانی خۆیه‌وه و ئه‌م پیاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یجی خۆی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.
به‌رامبه‌ر به 10 هه‌زار یه‌ن كه ده‌كاته 100 دۆلار له‌گه‌ڵ كرێی خواردن و گه‌شتكردن هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت شوجی مۆرۆمۆتۆ ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌كرێ بگرێت كه له ژاپۆن ده‌ژی و هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كرێی ده‌گرێت ته‌نها خواردن و خواردنه‌وه نه‌بێت و ناشتوانێت كاری زۆر قورس بكات.
شوجی باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵك له‌به‌ر هۆكاری جیاواز به‌كرێی ده‌گرن و زۆرینه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌ست به ته‌نهایی و بێزاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كه‌سێك هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا قسه‌بكه‌ن و خه‌ڵك هه‌یه شوجی ده‌بات له‌گه‌ڵ خۆی بۆ جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان په‌پوله‌یان بۆ كۆبكاته‌وه له باخچه‌كه‌یان یان بۆ وێنه‌گرتنێك .
ئه‌م پیاوه هاوسه‌رگیری كردوه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵایه له زانستی فیزیا له زانكۆی ئۆساكا و له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری ماینیتشی وتویه‌تی" من پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی نیم به‌ڵام توانایه‌كم تیادایه كه هه‌ستی خه‌ڵك به ته‌نهایی كه‌مده‌كه‌مه‌وه" نوسه‌ری كتێبێك و درامایه‌كی ته‌له‌فیزۆنیه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر 270 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.
PM:02:34:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه