‌پشتگوێ خستنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ كاره‌ساتی له‌دوایه‌

وێستگە ستایل-


نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.

سه‌باره‌ت به‌ زیانی دره‌نگ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دكتۆر ياسين پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی ده‌ڵێت" یەکێک لە کارەساتە کوشندەکانی ناو کۆمەلگا لە رووی پزیشکییەوە،کەسێک نەخۆشی شەکرەی هەیە بۆ ماوەی چەندین سالە و خۆی فەرامۆش کردووە لە رووی چارەسەری وپاڕێز و پشکنین تا ئەوکاتەی نەک هەر ئاکارە خراپەکانی شەکرەی لێ دەردەکەوێت وەک جەلتەی دڵ و لاوازبوونی گورچیلە و دەرئەنجامه‌ خراپه‌كانی جەلتەی دڵ بووە وەکو لاوازبونی ماسولکەکانی دڵ( عجز القلب)،ئەوەش خراپترین دەرئەنجامە کە دەبیت نەخۆش لەگەل ژیانی رۆژانە چەندین دەرمان بەکاربهێنێت  وناوە ناوە پێویستی بە داخڵکردن ده‌بێت لە نەخۆشخانە و لەوانەیە پێویستی بە قەستەرە یان گۆرینی دەمارەکانی دڵ (  فتح الصدر) هه‌بێت سەرەرای ئەمانەش هەمووی نەخۆشەکانی (عجز القلب) لەوانەیە ‌٥۰‌٪ یان لە ماوەی ٥ ساڵ بمرن."


هەر بۆیە پێویستە لایەنی کەم کەمێک شارەزایت لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە هەبێت.

1-میزکردن بە شێوەیەکی زۆر،  گومانی تێدانیە کە بوونی هەوکردن لە میزەڵداندا دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر، بەڵام ڕەنگە ئەم هەوکردنە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت، چونکە لەش هەوڵدەدات ڕزگاری بێت لە کلوکۆزی نابەکارهێنراو.

2-هەستکردن بە تینوێتی زۆر، بەهۆی میزکردنی زۆرەوە.

 3-وشکبوونەوەی دەم بەشێوەیەکی زۆر نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار، بەتەنها هێمانیە بۆ وشکبوونەوەی لەش، ڕەنگە تووشی شەکرەی خوێن بووبیت لە جۆری دوو، لەهەمان کاتدا زیان بە ددان و زمان دەگەیەنێت.

4- نەخۆش زوو زوو برسی دەبێت، چونکە بەرز بوونەوە یان نزمبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە لەش دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش برسی بێت و زیاتر ئارەزووی خواردن بکات.

5-زوو ماندووبوون و هەست کردن بە بێزاری و کەم خەوتن بەهۆی زۆر میزکردنی شەوانەوە، تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.

6-توانای سەرنجدان و بینینی ئاستی چاوەکانت کەم دەبێتەوە،  ئەمەش یەکێکە لە مەترسیدارترین نیشانەکان.

7-ئەو کەسانەی تووشی شەکرەی خوێن دەبن، لەهەمانکاتدا تووشی هەوکردنی چەند ئەندامێکی لەشیان دەبن وەک پێست یان میزەڵدان یان ئەندامی زاوزێ.

8-ڕەنگە هەندێک کات هەست بە سڕبوونی هەندێک ئەندامی لەشت بکەیت، بەهۆی کاریگەری شەکرە لەسەر مێشک.

9-دابەزینی کێش بەشێوەیەکی زۆر بەهۆی تێکچوونی تواناکانی لەش لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلیندا.

10-ئەو کەسانەی تووشی شەکرە دەبن، برینەکانیان درەنگ چارەسەر دەبێت، بەتایبەتی تووشبووانی جۆری دوو، پێویستە ئاگاداری هەمو ئەو خۆراکانە بن کەدەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی.


PM:12:23:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل