وێنه و ڤیدیۆ: ویستی سه‌ما بكات به‌ڵام ملی شكا
وێستگە ستایل-
مامۆستایه‌كی لاوی سه‌ماكردن به‌ختی هه‌یه كه هێشتا زیندوه دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانی‌دا و له‌دۆخی سه‌رخۆشیدا ویستی دیمه‌نێكی جیاواز له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی پیشان بدات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له فیلمی Dirty Dancing دوو پاڵه‌وانی فیلمه‌كه سه‌مایه‌كی جیاواز ده‌كه‌ن، و میلی سلینیتی ویستی ڤیدیۆی ڕۆزی خوشكی بكاته چالێنج به‌ڵام خوشكه‌كه‌ی له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، جاستن ئه‌وكاته‌ی هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ڕۆز سه‌مایه‌كی تایبه‌ت بكات ڕۆز به‌ده‌ستیه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و ملی شكاوه.
خوشكه‌كه‌ی ڕۆز بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خوشكه‌كه‌ی بدات له‌وێنه‌گرتن ده‌وه‌ستێت و ڕۆز هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده به ئاسانی هه‌ناسه بدات و هه‌ر ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یشتۆته سه‌ر دۆخه‌كه پزیشكه‌كان سه‌ریان سوڕماوه كه هێشتا ڕۆز توانای ڕۆیشتنی هه‌یه و ڕۆز خۆی به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت كه هێشتا له ژیاندا ماوه.
PM:03:27:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 21412
جار خوێنراوه‌ته‌وه