گران به‌هاترین خانوو له جیهاندا بۆ فرۆشتن دانراوه
وێستگە ستایل-
خانویه‌ك له ئه‌مه‌ریكا بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و باس دوای ئه‌وه‌ی نرخێكی خه‌یاڵی له‌سه‌ر دانراوه بۆ فرۆشتن.
ئه‌م خانوه له ناوچه‌ی" بیلیر" ه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و ڕوبهرهكهی 9754 مه‌تره و له شوێنێكی به‌رز و زۆر تایبه‌تدایه كه چوارده‌وره‌كه‌ی دره‌خت و سه‌وزاییه و نرخی ئه‌م خانوه تایبه‌ته 340 ملیۆن دۆلاره.
خانوه‌كه پێكهاتوه له 21 ژوری نوستن و 42 گه‌رماو و به گرانبه‌هاترین خانوو له جیهاندا و گرانبه‌هاترین موڵكی تایبه‌ت دانراوه له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م خانوه كه ناویلێنراوه"The one" ماوه‌ی 8 ساڵ كاری تیادا كراوه و 600 كرێكار كاریان تیادا كردوه به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به كاری ئه‌ندازیاری Architectual Digest و دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندازیار" پۆل ماكلین" ه كاری تیادا كردوه و دیزاینی ناوه‌وه‌ی" كاسرین ڕۆتۆندی" دیزاینی كردوه.
گه‌ڕاجی ئه‌م خانوه 30 ئۆتۆمبێل ده‌گرێت و 5 مه‌له‌وانگه‌ی تیادایه له‌گه‌ڵ هۆڵێكی سینه‌ما كه بۆ 30 كه‌س ده‌بێت و یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت و تیشكی خۆر له هه‌مولایه‌كه‌وه ده‌چێته ئه‌م ماڵه‌وه.
PM:02:50:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوهتهوه