ئه‌گه‌ر به‌یانیان هه‌ست به‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌یت ئه‌وه ڕه‌نگه توشبووی شه‌كره‌ی جۆری دوو بیت
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی مرۆڤ توشی ده‌بێت و نیشانه‌كانی به‌ئاسانی ده‌رناكه‌وێت و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن به به‌رده‌وامی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێبزانێت.
دكتۆر رالف ئه‌براهام پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و ڕژێنه‌كانه هۆشداری ده‌دات كه" وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م له به‌یانیاندا به‌و مه‌رجه‌ی شه‌و زۆر هه‌ڵنه‌ستابیت بۆ میزكردن"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" هه‌ریه‌ك له نیشانه‌كانی هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و ناڕوونی بینین و ئاره‌زوو نه‌كردنی سێكس و ساڕ‌ێژ نه‌بوونی برین و هه‌وكردن و زیپكه‌ی زۆر له‌سه‌ر له‌ش له‌نیشانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م بكوژه بێده‌نگه‌یه"
باشترین ڕێگاش بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه گۆڕینی سیستمی خۆراكی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی كاربۆهیدرات و نانی سپی و شیرینی و خواردنه‌وه گازیه‌كان و له‌به‌رامبه‌ردا خواردنی سه‌وزه‌ی فرێش باشترین هه‌نگاوه‌كانن.
PM:02:34:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 13832
جار خوێنراوه‌ته‌وه