‌پزیشكێكی كورد دڵێكی ده‌ستكردی دروستكرد

وێستگە ستایل-


ساڵانه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، تاكه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دانانی دڵێكی ده‌ستكرده‌.

دكتۆر ئازاد نه‌جار پزیشكێكی كورده‌ و خه‌ڵكی زاخۆیه‌ و ساڵی 1995 چۆته‌ وڵاتی سوید دوای ده‌رچوونی له‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی موسڵ، خۆی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆیه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین داهێنانی نوێی كردوه‌ له‌ڕووی پزیشكیه‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ كورده‌ داهێنه‌ری دڵی ده‌ستكرده‌ و ئه‌م دڵه‌ ده‌ستكرده‌ له‌سه‌ر چه‌ندین ئاژه‌ڵ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و دڵه‌كه‌ له‌ دوو گوێچكه‌ڵه‌ و سكۆڵه‌ پێكهاتووه‌ و كه‌س نه‌خۆش پشتێنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌مه‌ری ده‌به‌ستێت كه‌ ژماره‌یه‌ك پیل و پاتری تیادایه‌ و ئێستا ئه‌و قۆناغه‌ ماوه‌ كه‌ دڵه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبكرێته‌وه‌.

هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ دكتۆر ئازاد قۆناغێكی گرنگ و به‌هاداره‌ بۆ داهێنان له‌ جیهانی پزیشكیدا. 


AM:11:38:14/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌