‌بە دوو پرسیار بزانە تووش بووی نەخۆشی خەمۆکیت یان نا

وێستگە ستایل-


خه‌مۆكی یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ ده‌رونیه‌كان و زۆر كات له‌ هه‌بوونی گرفتێكه‌وه‌ مرۆڤ توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت، تۆش به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ دوو پرسیار ده‌توانیت بزانیت توشی خه‌مۆكی بویت یان نا كه‌ دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌وه‌ ئاڕاسته‌ت ده‌كات.

1- ئایا لە ماوەی مانگی ڕابردوو، هەستت کردووە بەوەی ووزەی هیچت نەبێت، خەفەت بار بووبیت بێ هۆ، یان بێ هیوا بووبیت؟
2- ئایا لە ماوەی مانگی ڕابردوو، هەستت کردووە بەوەی ئارەزووت نەمابێت لە کردنی هەندێک لەو شتانەی جاران کردووتە و ئێستاش پێوویستن؟

وەڵام دانەوە بە (بەڵێ) بۆ هەر یەک لەم دووانە یان هەردووکیان واتە تووش بوویت بە خەمۆکی جا خەمۆکی سووک بێت یان خەمۆکی گەورە!


PM:10:16:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌