‌خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ په‌یوه‌ندی چییه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی چینی ئاشكرای كردوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند كوپێك قاوه‌ له‌ڕۆژێكدا مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زاناكان له‌ كۆلێژی پزیشكی چین ئه‌نجامیانداوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند كوپێك قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات به‌ڕێژه‌ی‌ %10 كه‌مده‌كات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ ناخۆنه‌وه‌ ڕۆژانه‌.

هاوكات پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ پیاوانی توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات مه‌ترسی مردنیان به‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %16 كه‌متره‌ ئه‌گه‌ر قاوه‌ بخۆنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ دكتۆر" كیفینگ وانگ" سه‌رپه‌رشتی كردوه‌ و ئه‌نجامه‌كانی له‌" گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانی " بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و بۆ داتاكان سوود له‌ داتای 16 توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی دیكه‌ وه‌رگبراوه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پیاو به‌شداریان كردوه‌ و  57732  توشبووی شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات هه‌بووه‌ له‌ناویاندا و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویتی ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات كه‌مه‌.


PM:10:03:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌