ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
دكتۆر " ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف" پزیشكێكی ڕوسییه ده‌ڵێت" ئاوسانی گرێ لیمفاویه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئێسك نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌دا وه‌ره‌م هه‌یه"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاوسانی گرێ لیفاویه‌كان وه‌ك یاسایه‌كی گشتی به مانای كاردانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناو جه‌سته‌دا ڕویداوه.
ئاوسانی گرێ لیمفاویه‌كانی ناو له‌ش ئه‌و كاته ڕوده‌دات كه كه‌سه‌كه زۆر ماندوو بێت یان له ئه‌نجامی هه‌وكردنی توندی ڤایرۆسیه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا، ئاوسانی گرێی لیمفاوی له‌سه‌ر شان یان ژێر باڵ ئاماژه‌یه‌كی باش نییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره بێت واته زیاتر له یه‌ك سانتیمه‌تر بێت ته‌نها ئه‌و كاته ئاوسانی گرێی لیمفاوی مه‌ترسیدار نییه ئه‌گه‌ر گرێكه نه‌رم بێت و له‌ژێر ده‌ستدا بجوڵێت و به شانه‌كانی ده‌وریه‌وه توند نه‌بوبێت .
دكتۆر میاسنیكۆف داوا ده‌كات له‌كاتی ئاوسانی گرێی لیمفاوی و هه‌ستكردن به ئازاری سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه"
PM:04:44:09/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه