چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی مێشك
وێستگە ستایل-
رستم جایفۆتیدینۆف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ماره چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك و هۆشداریه‌كه جه‌سته به مرۆڤی ده‌دات.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئازاری توند و به‌رده‌وامی سه‌ر كه له‌گه‌ڵیدا دڵ تێكهه‌ڵاتن هه‌بێت و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به سه‌رگێژخواردن و ناڕێكی بینین و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن سڕ بوونی ده‌ست و شه‌ویلگه و زمان باوترین نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشكه.
چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه:
1- ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن:
بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی مێشك دوور بیت باشتر وایه په‌ستانی خوێنت كۆنتڕۆڵ بێت چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یارمه‌تیده‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك.
2-وه‌رزش بكه:
كێشی زۆری جه‌سته هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات و وه‌رزش كردن ئه‌م ئه‌گه‌ره كه‌مده‌كاته‌وه.
3-چاودێری ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێنت بكه:
خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵ ئه‌گه‌ری جه‌ڵته و به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
4-له جگه‌ره كێشان دوور بكه‌وه‌ره‌وه:
ئه‌گه‌ر تۆ جگه‌ره ده‌كێشیت و خه‌می ته‌ندروستی خۆته هه‌ر ئێستا بڕیاری ئه‌وه بده ده‌ست هه‌ڵگریت له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ویته‌وه.
5-كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كری خوێن:
ئه‌گه‌ر توشبووی شه‌كره‌یت ئه‌وه ئاستی شه‌كری خوێنت پشتگوێ مه‌خه چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن هۆكارێكی توشبوونه به جه‌ڵته.
PM:05:20:06/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه