‌تەندروستی جیهانی: جۆره‌ نوێكه‌ی‌ كۆرۆنا ترسی ناوێت

وێستگە ستایل-

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە پێویست بەترس و تۆقین ناكات بەهۆی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەلەوڵاتی بەریتانیا سەریهەڵداوە و دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ئەو ڤایرۆسە سروشتیە.

مایكڵ ڕایان لێپرسراوی پرۆگرامی لەناكاو لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكدا ووتی: پێویستە هەڵسەنگاندن بكەن و زۆر گرنگە شەفافیەت هەبێت و خەڵكی ئاگادار بكرێنەوە لەڕاستیەكان و زۆر گرنگە بلێن ئەوە بەشێكی ئاساییە لەپەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وتیشی: توانا هەیە بۆ چاودێری كردنی ڤایرۆسەكە و جۆرە نوێیەكە لەنزیكەوە و گرنگی پێبدەن بەشێوازێكی زانستی لەكاتێكی گونجاودا.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەكات بەم نزیكانە ووردەكاری زیاتری دەست بكەوێت لەبارەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیچ بەڵگەیەك نیە لەبارەی ئەوەی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا مەترسیەكانی تووشبوون زیاد دەكات سەرباری ئەوەی بڵاوبوونەوەی خێراترە.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:05:16:30/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌