به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری ده‌مار باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه گرفتی یاده‌وه‌ری و ته‌ركیز یان بۆ دروست ده‌بێت.
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر" قوسته‌نتین لیادۆف" پسپۆڕ له دوباره ڕاهێنانه‌وه باس له‌وه ده‌كات ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو چاكبوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌رزی پایزدا زۆر زیادی كردوه، له‌لای خۆشیه‌وه دكتۆر یفیگینی سیریدكین سه‌رۆك به‌شی ده‌مار له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ڕوسیا ده‌ڵێت" به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه گرفتی توانای یاده‌وه‌ریان بۆ دروست ده‌بێت و ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به‌ربڵاوه له‌ناو چاكبوه‌وه‌كان و دڵه‌ڕاوكێ و ترس هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه"
پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی دروست بوونی گرفت له چالاكیی و فه‌رمانی سییه‌كان و له‌كاتی توشبوون به كۆرۆنا ئه‌گه‌ر سییه‌كان به چالاكی كار نه‌كه‌ن ئه‌وه ناتوانن ئۆكسجینی پێویست بده‌ن به توێكڵی مێشك .
دكتۆر ڕۆسته‌م جایفۆدینۆڤ مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێجی پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مار داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون یان چاكبونه‌ته‌وه له دڵه‌ڕاوكێ و سترێس دوور بكه‌وته‌وه ئه‌گه‌ر نا گرفتی یاده‌وه‌ریان بۆ دروست ده‌بێت و ئه‌و خۆراكانه زۆر بخۆن كه كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B و كانزای مه‌گنسیۆمیان تیادایه.
PM:03:47:02/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 22860
جار خوێنراوه‌ته‌وه