‌پێکوتەی کۆڤید19 و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی

وێستگە ستایل-


لەو کاتەی گشت جیهان چاوەڕوانی سەرکەوتن ی پێکوتە، ڤاکسین، ی دژی ڤایرۆسی سارس کۆڤ-٢ ی کۆرۆنا یە وە دەستپێکردنی دابەشکردن و بەکارهێنانی ئەو پێکوتەیە ئەوە زانایان لەو بوارە نایشارنەوە کەوا چەند ئەگەرێک و مەترسیەک ، هەر چەندە کەمبێت ، بەڵام لە ئارادایە،ئەو تێبینیانەی خوارەوەش جۆرێک لە رەشبینی نیە بەڵام تەنها ئەگەرە وە پێویستە لە بەرچاو بێت كه‌ دكتۆر شیروان پسپۆڕی فسیۆلۆجی جه‌سته‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات.

یەکەم:
پێویستە ژمارەیەکی یەکجار زۆر کەوا دەگاتە چەند هەزار ملیۆنێک، بلیۆنەها، دانە لەو پێکوتە بەرهەم بێت و بە شێوەیەکی زانستانە و لە کەش و هەواێکی گونجاو و لە ماوەیەکی دیاریکراو بگاتە ژمارەیەکی پێوانەیی ، بلیۆنەها، هاوڵاتی لە سەرتاسەری جیهان و بە شێوەیەکی زانستی و پزیشکی تەواو بەکار بهێندرێت. ئەو هەنگاوەش بە هۆی گەورەی ژمارە و رێکارە ئاڵۆزەکان ئاسان نیە و ئەگەری هەڵە و سەرنەکەوتنی هەیە.

دووەم:
ئەگەری دەرکەوتن و سەرهەڵدانی نیشانەی لاوەکی و نەخوازراو پاش بەکارهێنانی پێکوتە کە لە ئارادایە possible side effects بە تایبەتی کاتێک بۆ ژمارەیەکی یەکجار زۆر بەکاردێت. بۆ نمونە ئەگەر یەک لە دەهەزار کەس تووشی نیشانەی تری خەراپ بێت ئەوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە ملیۆنێک و ١٠٠٠ کەس لە دەملیۆن کەس تووش دەبێت و ئەو ژمارەیەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پێکوتان.

سێیەم:
ئەگەرێکی کەمی بەڵام چاوەڕوانکراو هەیە لە بازدان mutation و گۆڕانی جینی لە ڤایرۆسەکە کەوا لەوانەیە هەندێک کێشە بۆ هەندێک جۆر لە پێکوتەکان ، ڤاکسینەکان، دروست بکات.
ئەو حالەتە لەو کاتەی بۆ هەندێک جۆر ڤایرۆس رویداوە بەڵام تا ئێستا بۆ ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان و سورێژە روینەداوە.

چوارەم:
بەهۆی کێشەی قەیرانی دارایی هەندێک ووڵات رەنگە ئاسان نەبێت پێکوتە بۆ گشت هاوڵاتیانی دابین بکات و لێرە رۆلی ووڵاتە زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی گرنگە بۆ پاڵپشتی و دابین کردنی بێ بەرامبەری پێکوتە بۆ ووڵاتە هەژارەکان.

ئەو تێبینیانەی سەرەوە گرنگە بە هەند وەرگیرێت و پەیامەکەش ئەوەیە:
- بەردەوام بوون لە سەر خۆپارێزی و باشترکردنی ئاستی خزمەتی تەندروستی.
-خۆ ئامادەکردن بۆ خراپترین سیناریۆکان.


PM:02:52:02/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل