بۆ ته‌ندروستی جگه‌رت 7 خۆراك بخۆ
وێستگە ستایل-
جگه‌ر به‌رپرسیاره له چه‌ندین ئه‌رك له‌وانه‌ش به‌رهه‌مهێنانی گلوكۆز و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر و كاربۆهیدرات له له‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌ر زۆر گرنگه.
لاواز بوونی جگه‌ر هۆكاری توشبونه به چه‌ندین نه‌خۆشی و دیارترینیان نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌مه.
1- شۆفان:
شۆفان یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی دانه‌وێڵه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ و ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی گه‌ده و جگه‌ر زۆر گرنگه و ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی" بێتا گلۆكان" كه یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات و دژه هه‌وكردن و نه‌خۆشی شه‌كره و قه‌ڵه‌ویه و جگه‌ر ده‌پارێزێت.
2- چای سه‌وز:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2015 له گۆڤارێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه چای سه‌وز یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات به شێوه‌یه‌كی گشتی و نیشانه‌كانی چه‌وری جگه‌ری نا كهولی كه‌مده‌كاته‌وه.
3- سیر:
خواردنی سیر یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات.
4- سندی:
بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه كه جگه‌ر له هه‌وكردن ده‌پارێزێت و یارمه‌تی زیاتر ده‌ردانی ئه‌و ئه‌نزیمانه ده‌دات كه چه‌وری له‌ش ده‌سوتێنن پێش ئه‌وه‌ی له له‌شدا كۆببنه‌وه.
5-ماسی:
پسپۆڕان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ماسی بخه‌نه لیستی ژه‌مه خۆراكه‌كانیان و زه‌یته‌كه‌شی وه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكی بخۆن به‌هۆی بوونی ئۆمیگا سێ تیایدا كه چانسی توشبوون به نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ری ناكهولی كه‌مده‌كاته‌وه.
6-زه‌یتی زه‌یتون:
ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری ناتێر و ئه‌مه‌ش واده‌كات جگه‌ر چالاكتر بێت.
7- چه‌ره‌س:
زۆرینه‌ی جۆره‌كانی چه‌ره‌س ترشی چه‌وری ناتێر و ڤیتامین A و دژه ئۆكسێنه‌ری تیایدایه كه به ئه‌رێنی كار له ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كات و له هه‌وكردن ده‌یپارێزێت و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه ڕۆژانه هه‌ر كه‌سێك هێنده‌ی له‌پی ده‌ستی چه‌ره‌س بخوات.
PM:09:00:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 9772
جار خوێنراوه‌ته‌وه