جوانكیله‌كه‌ی ئینستگرام به‌ڕووتی و به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ته‌كساس جه‌سته‌ی خانمێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتگرام به‌ڕوتی له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی دۆزیه‌وه ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك له ونبوونی.
به‌رپرسان له شاری" هیوستن" له ویلایه‌تی ته‌كساس ڕۆژی دوشه‌ممه لاشه‌ی "ئه‌لیكس شاركی" ته‌مه‌ن 26 ساڵیان له سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی شاره‌كه دۆزیه‌وه دوای یه‌ك هه‌فته له ونبوونی.
پۆلیسی هیوستن له به‌یان نامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردوه هێشتا هۆكاری مردنی ئه‌لیكسیس دیارنییه و له‌سه‌ر له‌شی به‌ته‌واوه‌تی چه‌ندین شوێنی برینداری هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" له زاری پۆلیسی شاره‌كه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه مردنی ئه‌م خانمه ئاسایی نییه و پێده‌چێت دوای كوشتنی جه‌سته‌ی گوێزرابێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی لێی دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌نها 24 كاتژمێر له‌سه‌ر ڕێگه‌كه ماوه‌ته‌وه.
دایكی ئه‌لیكسیس باس له‌وه ده‌كات "كچه‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وون ببێت" ئه‌م خانمه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام نزیكه‌ی 25 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌بووه .
PM:07:00:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 7468
جار خوێنراوه‌ته‌وه