نیشانەكانی توشبوون به ئایدز و ڕێگاكانی گواستنەوەی
وێستگە ستایل-
ئایدز واتە نەمان و لاوازبوونی بەرگری جەستە و بەمەش جەستە بە بچوكترین ڤایرۆس كاری تێدەكرێت چونكە كۆئەندامی بەرگری لاواز دەبێت و لەكاردەكەوێت و بەهۆیەوە كەسی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ماوەیەك ئەم نەخۆشییەی پێوە دەبێت و دەمرێت و هەتا ئێستا چارەسەری ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە ، ئایدز یەكێكە لە نەخۆشیە ڤایرۆسییە مەترسیدارەكان كە ساڵانە بەهۆیەوە چەندین كەس گیان لەدەست دەدەن، نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت و هۆكاری سهرهكی توشبوون بهم نهخۆشییه ڤایرۆسی HIV یه كه لهڕێی خوێن و سێكس له دهرهوهی خێزان و چهندین هۆكاری دیكه دهگوازرێتهوه و ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان له ساڵی 1988 هوه ڕۆژی 1 ی 12 یان وهك ڕۆژی جیهانی هۆشداریدان لهبارهی ئهم نهخۆشییه دیاریكردوه .
نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز :
1- بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمای جەستەی كەسی توشبوو بەشێوەیەكی بەردەوام
2- دەركەوتنی چەند نیشانە و پەڵەیەك لەسەر جەستە
3- سەرئێشەی بەردەوام و بەهێز
4- لەدەستدانی كێش بەشێوەیەكی خێرا
5- ئارەقكردنەوەی زۆر بەتایبەت لە شەودا
6- ماندوێتی و بێهێزی بەردەوام
7-هەناسە توندی و كۆكەی بەردەوام
8-لاوازبوونی ماسولكەكانی جەستە
9- تێكچونی توانای بینین
ڕێگەكانی گواستنەوەی ئایدز :
1- گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە لەڕێی خوێنەوە : ئاگاداربە ئەو كاتەی پێویستت دەبێت خوێن وەربگریت دەبێت پێشتر پشكنین بۆ ئەو كەسە كرابێت كە دەیەوێت خوێن بەتۆ ببەخشێت ، چونكە وەرگرتنی خوێنێك كە بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە پیس بوبێت یان بەكارهێنانی دەرزیەكی پیس بوو بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە هۆكارە بۆ توشبون بەم نەخۆشییە.
2- گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەڕێی دەمەوە :
ماچكردن و تێكەڵاوبونی لیكی دوو كەس كە یەكێكیان توشبوو بێت بە ئایدز ئەوە ئەوە كەسە ساغەكەش لێیەوە توش دەبێت .
3- گواستنەوەی ئایدز لەڕێی سێكس : ئەمە یەكێكە لە بڵاوترین ڕێگەكانی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە ، مەبەست لەمە سێكس كردن لەنێوان دوو كەسدا كەپەیوەندی هاوسەرگیری بەیەكیانەوە نەبەستێتەوە و ئەو كەسانەی بەردەوام لەگەڵ كەسی جیاواز سێكس دەكەن ئەوە ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشییە زۆرە ، و ئەو كاتەی پیاو یان ئافرەتی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە سێكس دەكەن ئەوە ڕەنگە ئافرەتەكە دوگیان ببێت و بەو هۆیەوە منداڵێكی توشبوو بە نەخۆشی ئایدز بخەنەوە.
PM:06:04:01/12/2020
ئهم بابهته 4188
جار خوێنراوهتهوه