چوار جۆر میوه شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ئه‌وه پێویسته زۆر ئاگاداربیت و چوار جۆری میوه نه‌خۆیت چونكه بڕێكی زۆر له شه‌كری تیادایه و زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت.
توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره زۆر گرنگه بزانن چ جۆرێك له خۆراك ده‌خۆن و سیستمی خۆراكیان ڕێكخراوبێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌كری خوێنیان به‌رز نه‌بێته‌وه.
پزیشكێكی به‌ریتانی ناودار به‌ناوی" مایكل موسلی" ده‌ڵێت" میوه‌كانی هێڵی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی وه‌ك "مانگۆ و مۆز و ئه‌نه‌ناس و شوتی " بڕێكی زۆر شه‌كریان تیادایه و میوه‌كانی وه‌ك" سێ‌و و هه‌رمێ و بێری" باشترین بژارده‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كری خوێن.
ئه‌سنۆلین ئه‌و هۆرمۆنه‌ی له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت كۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌كات و ئه‌و كاته‌ی ئه‌نسۆلین وه‌ك پێویست به‌رهه‌م نه‌یه‌ت ئه‌وه شه‌كر له خوێندا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش له‌كاتی كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی زیان به چاو و ده‌مار و گورچیله و ملوله‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:03:40:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 10908
جار خوێنراوه‌ته‌وه