به‌وێنه.. دوای یه‌ك سه‌ده له ونبوونی جۆرێك ڕوه‌كی ده‌گمه‌ن دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
جۆرێك ڕوه‌كی ده‌گمه‌ن كه ناوی" grass-poly" یه دوای یه‌ك سه‌ده له ونبوونی له ناوچه‌ی " نۆرفۆلك" له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه و ئه‌م جۆره ڕوه‌كه له‌دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و چاككردنی گۆماوێك له ناوچه‌كه بۆ جارێكی دیكه ده‌ركه‌وته‌وه و زاناكان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ندین ڕوه‌كی ده‌گمه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌بیركراون جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو سروشت.
كارل سایر مامۆستا له زانكۆی له‌نده‌ن كۆلیدج له دوای كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م كه‌ره‌نتین و له‌كاتی گه‌ڕانی به‌ناو سروشتی ناوچه‌كه ئه‌م ڕوه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌رزوو دوای دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌م ڕوه‌كه‌ی بۆ دكتۆره جۆ بارمینته‌ر ناردوه.
له‌لای خۆشیه‌وه بارمینته‌ر ئاشكرای كردوه كهgrass-poly یه‌كێكه له ڕوه‌كه ده‌گمه‌نه‌كان له به‌ریتانیا و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن بتنوانن زیادی بكه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
ناوی زانستی ئه‌م ڕوه‌كه (Lythrum hyssopifolia) یه و له سه‌ده‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی نۆرفۆلك هه‌بووه و له نزیك ده‌ریاچه و زه‌ویه كراوه‌كان ده‌ڕوێت و له وه‌رزی هاویندا جۆرێك گوڵی وردی ڕه‌نگ سپی دروست ده‌كات.
PM:06:39:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه