گوێچکە پاک مەکەنەوە
وێستگە ستایل-
زۆركەس هەن پێیان وایە بۆ پاك ڕاگرتنی گوێیان دەبێت گوێ پاكەرەوە یاخوود هەرشتێكی دیكە بۆ گوێیان بەكاربهێنن، بەڵام لە ڕاستیدا كارێكی هەڵەیە ئەگەر كارێكی وەها ئەنجام بدرێت .
لەوبارەوە ئەكادیمیای لووت و قورگ و گوێی ی وڵاتی ئەمریكا، گوێ پاكەرەوە یان پەنچە كردن بە گوێدا یاخود هەر شتێكی دیكە ڕەت دەكاتەوەو پێی وایە كارێكی زۆر خراپەو زیانی گەورە بە تەندروستی گوێچكەكان دەگەیەنێت .
مادەی مۆمی كەلەناو گوێیەكاندا هەیە مادەیەكی بەسودە و بە (پاككەرەوەی ڕوپۆشی گوێچە) دادەنرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە دژە بەكتریای تێدایە هەر لە پەردەی گوێوە تاوەكو دیوی دەرەوە پاك دەكاتەوە بێ ئەوەی پێویست بە دەست تێوەردانی دەرەكی هەبێت و پاشان خۆی ووشك دەبێتەوە و دەوەرێت ، بۆیە ئەگەر مۆمی ناو گوێ نەبێت ئەوا ڕووپۆشی ناوگوێ وشك دەبێتەوە و دەخورێت و هەستیاری پەیدا دەكات .
كاتێ كوێ پاك دەكەیتەوە چی ڕوو دەدات ؟
هەر كە گوێ پاكەرەوە بەكاردەهێنیت مۆمی ناو گوێ زۆرتر دەبەیتەوە ناوگوێ واتە پاڵەپەستۆ دەخرێتە سەری و زیاتر نزیكی دەكەیتەوە لە پەردەی گوێ ، زیانێكی زۆر بەو پەردەیە دەگەیەنێت ئەویش دەبێتە هۆی كۆبونەوەی لەسەر پەردەی گوێ و وەك ئەوەیە ئەو پەردەیە چەن چین بێت و گوێ كپ دەكات . بەمەش كەڕوەكان و بەكتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر دەچێتە ناو گوێ و ئازاری زۆر تووشی گوێ دەكات و زۆرجاریش دەبێتە هۆی لەدەست دانی بیستن .
ئایا چ كاتێك دەبێت گوێ پاك بكرێتەوە ؟
نابێت هیچ كات گوێیەكان پاك بكرێتەوە دور لە ڕێنمایی پزیشك، بە پاككردنەوەی گوێیەكان تەنها دووچاری كارێكی هەڵە دەبیت وەك ئەوەی پێستی ناوەوەی گوێیەكان دابماڵیت و دەبێتە هۆی هەوكردنێكی زۆری گوێ هەر كە گوێ بخورێنیت زیاتر تووشی خوران دەبێت ، تەنها كاتێك دەبێت پاك بكرێتەوە كە پزیشك بڕیار بدات و بە ئامێری تایبەت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە پاك بكرێتەوە .
س: ب.ت. كۆیه
PM:06:22:28/11/2020
ئهم بابهته 4672
جار خوێنراوهتهوه