به‌وێنه.. ژاپۆن جۆرێكی نوێی ترێی به‌رهه‌مهێنا
وێستگە ستایل-
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ڤێتنام وێنه‌ی جۆرێكی جیاوازی ترێیان بڵاوكردۆته‌وه كه قه‌باره‌ی هه‌ر ده‌نكه ترێیه‌ك له هێلكه‌ی مریشكێك گه‌وره‌تره.
پێگه‌ی" ڤێتنام نێت" ئاشكرای كردوه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ترێیه ژاپۆنه و نرخی یه‌ك هێشووی300 دۆلاره و كێشی هێشویه‌ك نابێت له یه‌ك كیلۆ كه‌متر بێت و تیره‌ی یه‌ك ده‌نك له‌م ترێیه 4-5 سانتیمه‌تره.
هانوی سۆرا خاوه‌نی یه‌كێكه له كۆگا گه‌وره‌كانی میوه له ڤێتنامی پایته‌خت و وێنه‌ی ئه‌م ترێیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه له ماركێته‌كه‌یان ئه‌م جۆره ترێیه ده‌ست ده‌كه‌وێت و گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی ده‌نكه ترێكان وایكردوه هاوڵاتیان ئاره‌زووی كڕینی بكه‌ن.
هانوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ترێكه له هه‌رێمی " ناگانو" ی ژاپۆنی هێندراوه و له‌دوای ته‌واوبوونی ژه‌می یه‌كه‌می ترێكه ڕوون نییه كه‌ی وه‌جبه‌ی دووه‌م ده‌گاته ده‌ستیان.
PM:04:57:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوهتهوه