‌زیانه‌كانی له‌ده‌ستدانی ددان

وێستگە ستایل-


دیاریترین کاریگەری کە ددان هەیه‌تی لەکاتی لەدەستدانیدا تێکدانی جوانی و دەرکەوتنی ددانەکانمانە، بەڵام ئەگەر چارەسەری ددانێکی کەوتوو یان لەدەستدراو دوابخەین، کێشەی زۆر بۆ دەم و ددانمان و تەندروستیمان بە گشتی دروست دەبێت، دكتۆره‌ دانیا بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری دەم و ددان له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری له‌ده‌ستدانی ددان و زیانه‌كانی ده‌خاته‌ ڕوو.

کێشەکان بریتین لە:
1- خواربوونەوەی ددانەکانی تەنیشتی: ددانەکانی تەنیشت دەست ئەکەن بەخواربوونەوە بۆ شوێنی ددانە لەدەستدراوەکە.

2- لەدەستدانی ئێسک: هەروەها ددانەکان پاڵپشتی ئێسکی چەناگەت دەکەن بە هاندانی گەشەی ئێسک. کاتێ ددانێ یان زیاتر لەدەست ئەدرێت دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک و کورتبوونەوەی چەناگە، گۆڕانی شێوەی ڕووخسار.

3- نەخۆشیەکانی جومگەی چەناگە:
ئەو جومگەیەی کە چەناگە دەبەستێتەوە بە ئێسکی سەر، دەکرێ بکەوێتە ژێر قورساییەکی زۆر ئەگەر ددانەکانت لە شوێنی خۆیان لابدەن، زۆرجار دەبێتە هۆی سەرئێشە و جۆری تر لە ئازار و بێتاقەتی.


PM:03:26:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل