‌نیشانه‌و هۆكاره‌كانی توشبوونی منداڵ به‌ ڤایرۆسی كۆکساکی

وێستگە ستایل-

بێگوومان نەخۆشییەکی ترسناک نییە بەڵام بێزاركه‌ره‌ بۆ منداڵەکە چونکە شوێنی زیپکەکان زۆر بە ئەزارە بە تایبەتی کاتێک کە لە ژێر پێیەکاندا ژمارەیان زۆر بێت ئەوا گرفتی ڕۆشتنیان بۆ درووست دەکات یاخوود گەر ناو دەمیانی زۆر گرتبێتەوە چونکە کێشەی خواردنیان بۆ درووست دەکات.

دكتۆر زانا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ده‌ڵێت" كۆکساکی نەخۆشییەک درووست دەکات پێی دەوترێت "نەخۆشی دەست، قاچ و دەم" هەر بە ناوی ئەو شوێنانەی کە زیپکەکانی تێدا درووست دەکات"

ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دەم و خواردنەوە دەگوازرێتەوە بۆیە زۆر گرنگە لەکاتی هەبوونی نیشانەکان منداڵەکەت لەگەڵ منداڵی دیکەدا تێکەڵ نەبێت و دەستشتن زۆر تەرکیزی لەسەر بکرێت لە لایەن بەخێوکەر و منداڵەکانی ترەوە تا منداڵانی تریش تووش نەکات و ڕەنگە لە سەرەتادا بە تا دەستپێ بکات و ماوه‌ی‌ حەوت بۆ دە ڕۆژی پێ دەچێت هەتا بە تەواوی چاک دەبێتەوە.


PM:04:22:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌