ڕێژه‌ی توشبوونی منداڵان به شه‌كره زیادی كردووه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیدار و بڵاوه‌كان له جیهاندا و به‌گشتی هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌یی و خۆ نه‌پاراستن له خواردنی شیرینی و كێشی زۆره، دكتۆر پشده‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان هۆشداری ده‌دات كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێژه‌ی توشبوونی منداڵان به نه‌خۆشی شه‌كره زیادی كردوه .
ئه‌م پزیشكه ئاماژه یۆ ئه‌وه ده‌كات هەندێک لێکۆڵینەوە کراوە کە ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بەشەکرە زۆر زیادی کردووە ئەمساڵ لە چاو پارساڵ، ڕه‌نگه ئەمەش پەیوەندی هەبێت بە تووشبوونی ئەو منداڵانە بە کۆڕۆنا بەتایبەت بەشێک لەو منداڵانە پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون.
دكتۆر پشده‌ر ده‌شڵێت" خۆم نەخۆشم هەبووە کە حاڵەتی تووشبوونی منداڵەکە بە نەخۆشی شەکرە زۆر خراپ بووەو تووشبووی کۆرۆناش بووە بۆیە تکایە خۆپارێزی."
نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به نه‌خۆشی شه‌كره:
1- ئاو خواردنەوەی زۆر
2- میز کردنی زۆر
3- کەمکردنی کێش
4- بێهێزی
5- هەندێ جار دەبێتە هۆی ئازاری سک و رشانەوە
تێبینی : ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە نیشانەی نەخۆشی تر بن تەنها نیشانەی نەخۆشی شەکرە نییە بۆیە لە هەبوونی ئەو نیشانانە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
PM:04:17:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه