دوای توێكاری جه‌سته‌ی.. هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی مارادۆنا ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
كه‌ناڵی TN ی ئه‌رجه‌نتینی هۆكاری مردنی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی" مارادۆنا" ی ئاشكرا كرد ئه‌ویش دوای توێكاری جه‌سته‌ی له پزیشكی دادوه‌ری.
له‌دوای ىتوێكاری جه‌سته‌ی مارادۆنا كاتێك ئێواره‌ی ڕابردوو به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا ده‌ركه‌وتووه" به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌شی چه‌پی دڵی گیانی له‌ده‌ستداوه و تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه دوای له‌كاركه‌وتنی دڵی له‌شی نه‌یتوانیوه ئاوی دروستبووی ناو سییه‌كانی له سوڕی خوێنه‌وه بكاته ده‌ره‌وه یان ڕاسته‌وخۆ زیان به‌ر سییه‌كانی كه‌وتووه"
ئێواره‌ی ڕابردوو ته‌واوی پێگه و كه‌ناڵه جیهانیه‌كان مردنی ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی مارادۆنا یان له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا پشت راست كرده‌وه، ساڵانێكی زۆر مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بووه.
PM:04:12:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 12016
جار خوێنراوه‌ته‌وه