‌ باشترین 8 خواردن بۆ تەندروستی چاو

وێستگە ستایل-

خواردنی خۆراك كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ته‌ندروستی له‌ش، دكتۆر ئاری پسپۆڕی چاو له‌م بابه‌ته‌دا 8 جۆر خۆراك باسده‌كات كه‌ سوودی بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كان زۆره‌.

1- گۆشتی ماسی:
بەتایبەت ماسی تونە ، سەردین ، ماکریل ، چاوەکان دەپارێزێت لە کزبوون بەهۆی تەمەنەوە، هەروەها ماددەی ئۆمێگا 3 کەلەڕۆنی ماسیدا هەیە یارمەتی دەرە بۆ بۆ بەهێزکردنی پەردەکانی چاو و تۆڕی چاو بۆیە خواردنی ماسی هەفتەی 2 جار زۆر گرنگە.

2-  هێلکە:
هێلکەی کوڵاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامیناتی (B،A،E) هەروەها ماددەکانی ئاسن ،مەگنسێۆم ، سۆدیۆم ، فسفۆڕ ، زینک ،لەگەڵ سیلینیۆم ، جگە لەهەبوونی دژە ئۆکسانەکان وە هەموو ئەو ماددانە چاو دەپارێزن لە ڵیڵ بوونی هاوێنە چاو و کزبوونی تۆڕی چاو.

3-  خواردنی سەوزە:
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە سەوزە بەتایبەت خەس ، سپێناخ، کەرەوس ، جەرجیر ،بڕۆکۆلی چاو بەهێزدەکەن لەبەرهەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسانەکان وەک لیوتین، زیاکسانسین کەوا چاو دەپارێزن لە تێکچونی چەقی تۆڕی چاو وەتەم بونی هاووێنەی چاو.

4- گێزەر:
گێزەر سوودی زۆری هەیە بۆ چاو ئەوەش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆرلە خواردەمەنیەکان لەناوی بەتایبەت ڤیتامین A کەچاودەپارێزێت لە نەخۆشی شەوکوێری هەروەها بوونی ماددەی بێتاکارۆتین لەناویدا کە تۆڕی چاو بەهێز دەکات دەیپارێزێت لە سست بوون.

5- سیر:
سیر پێویستە بۆ تەندوستی چاو ئەویش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی گۆگرد و لیسیسین کە هەردووکیان پارێزگاری چاودەکەن لەتوشبوونی بە ئاوی سپی و کزبوون بینین.

6-توی کێوی( بلوبێری):
بلوبێری چاوبەهێزدەکات بەهۆی بوونی ماددەی لیوتین لەناویدا کە چاو دەپارێزێت لە تیشکە خراپەکانی ناو تیشکی ڕۆژ و ڕووناکی بەهێز.

7- چەرەزات:
بادەم، گازوو، سنوبەر، بندوق ، گوێز و فستق عبید ڕێژەیەکی زۆر ترشەچەوریەکانی تێدایە وەکو ئۆمێگا 3 وەڕێژەیەکی زۆری ڤیتامینات و کانزاکانی تێدایە کە ئەو مادانە چاو دەپارێزی لە ووشک بوون و لە جۆرەها نەخۆشی و یارمەتی دەرە بۆ بینین.

8-پەتاتە:
پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان بێجگە لە هەبوونی بێتاکارۆتین کەیارمەتی دەرن لەبەهێزکردنی ماسولکەکانی چاو.


PM:12:53:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل