ته‌ندروستی جیهانی: توشبووانی كۆرۆنا له‌م كیشوه‌ره زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه كه 67 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له ئه‌وروپا ڕوه‌و كه‌مبوون ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له مردن و توشبوون له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كۆرۆناوه تیایدا تۆماركراوه.
هاوكات ئه‌م ڕێكخراوه له نوێترین ڕاپۆرتدا هۆشداریداوه كه ژماره‌ی توشبووانی نوێ و مردوان له باشووری ئه‌فه‌ریقا و جه‌زائیر و كینیا ڕووی له زیادبوونه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه له ئه‌وروپا ڕوه‌و كه‌مبوون ده‌چێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م ڕێكخراوه له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كرد تێكڕای توشبوونی نوێ به‌ڕێژه‌ی %6 كه‌میكردوه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به ڕێژه‌ی %10 به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌میكردوه و داخستنی هه‌ندێك شوێنی به هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان داناوه و له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی توشبوون له ژاپۆن بۆ %41 به‌رز بۆته‌وه به‌راورد به‌ماوه‌ی ڕابردوو.
PM:06:41:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه