بوكی خێزانی شاهانه: منداڵه‌كه‌م له ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی " میگن ماركل" هاوسه‌ری كوڕه‌زای شاژنی به‌ریتانیا شازاده "هاری" ئاشكرای كرد مانگی 6 ی ئه‌مساڵ منداڵی له‌بارچووه.
دۆقه‌ی ساسكس له بابه‌تێكی تایبه‌تدا كه له گۆڤاری" نیویۆرك تایمز" بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه منداڵی دووه‌می له‌بارچووه له‌كاتی گۆڕینی ئارشی كوڕی .
میگن باس له‌وه ده‌كات له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجلۆس توشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه و دواتر گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌شڵێت " ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی منداڵی یه‌كه‌مم بووم زانیم كه منداڵی دووه‌مم له ده‌ستداوه".
میگن له لۆس ئه‌نجلۆس له‌دایك بووه باوكی به‌ڕه‌گه‌ز ئیرله‌ندیه و وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ڕوناكی له فیلم و درامادا كاری كردوه و دایكی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقیه و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مامۆستای یۆگایه ، میگن له چه‌ندین فیلم و درامادا وه‌ك ئه‌كته‌رێك ده‌ركه‌وتووه و ڕۆڵی بینیوه ، ساڵی 2011 له زنجیره درامای ئه‌مه‌ریكی "سوتس" ڕۆڵی بینیوه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "تریفۆر ئه‌نجلسۆن" ده‌رهێنه‌ری فیلم كردوه و دواتر جیابونه‌ته‌وه ، له ئۆكتۆبه‌ر 2016 له‌گه‌ڵ شازاده هاری له چه‌ند ژوانێكدا ده‌ركه‌وتو بۆیه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له تۆرنتۆ ساڵی 2017 به‌یه‌كه‌وه چوون بۆ ته‌ماشاكردنی یاری و له 19 ی مه‌ی 2018 به فه‌رمی بووه هاوسه‌ری هاری و ئێستا خاوه‌نی منداڵێكی كوڕن به‌ناوی "ئارشی" و له ماوه‌ی ڕابردودا له ته‌واوی ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كان خۆیان بێ به‌ری كرد و ئێستا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین .
PM:05:03:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4820
جار خوێنراوه‌ته‌وه