مانگی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌گمه‌ن ڕوده‌دات
وێستگە ستایل-
سه‌دان ساڵ پێش ئێستا هه‌ردوو هه‌ساره‌ی " موشته‌ری و زوحه‌ل" له‌لایه‌ن زاناكانی بواری گه‌ردوونه‌وه دۆزرانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت مانگی داهاتوو ئه‌م دوو هه‌ساره زه‌به‌لاحه دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه دروست بكه‌ن.
پاتریك هارتیگان زانای بواری گه‌ردوون و مامۆستا له زانكۆی" ڕایس" له ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه زۆر ده‌گمه‌ن دوباره ده‌بێته‌وه و تیایدا هه‌ردوو هه‌ساره‌ی " موشته‌ری و زوحه‌ل" زۆر له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه به‌ڕادده‌یه‌ك هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك هه‌ساره ده‌رده‌كه‌ون.
به‌رواری 21 ی مانگی داهاتوو زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م دیارده گه‌ردونیه ڕوبدات له‌گه‌ڵ خۆر ئاوا بوونی كۆتا ڕۆژی وه‌رزی پایز و هاتنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی زستان و دانیشتوانی به‌شی باكوری گۆی زه‌وی ده‌توانن ئه‌م دیارده گه‌ردونیه ببین و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ڕێی تلسكۆبهوه ده‌توانن چاودێری ئه‌م ڕووداوه گه‌ردونیه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش ده‌رفه‌ت نه‌بوو ئه‌م دیارده گه‌ردونیه ببینیت ئه‌وه ساڵی 2080 جارێكی دیكه ڕووده‌داته‌وه و دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌توانن دوباره ئه‌م دیمه‌نه ببینن.
PM:03:46:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوهتهوه