پسپۆڕێكی ڕوسی: ئه‌گه‌ر بیل گه‌یتس ڕاست بكات ئه‌وه كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌ندریه كوندراخین پزیشكێكی ڕوسییه و له لێدوانێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشبینیه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت "بیل گه‌یتس" كه دوێنێ باسی له‌وه كردوه په‌تایه‌كی نوێ به‌ڕێوه‌یه و سێ ساڵی داهاتوو بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌ندریه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشبینیه ڕاست بێت ئه‌وه جیهان ده‌هه‌ژێنێت"
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" مۆسكۆی ئێواران" ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری هه‌یه و ڕێی تێده‌چێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆرێكی دیاریكراوه‌وه ببێت به جۆرێكی دیكه و گۆڕانكاری به‌سه‌ر بێت له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و دواتر كاتێك دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه گه‌شت بۆ شوێنێكی دیكه ده‌كه‌ن ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه له شوێنێكی دیكه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر توانیمان كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین و به‌رگری له‌شی مرۆڤه‌كانی له‌ڕێی ڤاكسینه‌كانه‌وه به‌هێز بكه‌ین ئه‌وه بابه‌تێكی زۆر گرنگ ده‌بێت و ده‌توانین گرنگی به نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ش بده‌ین، جگه له‌وه‌ش ڤایرۆسه‌كان مه‌ترسی سه‌ره‌كی نین به‌ڵكو ڕاهاتن و خوو پێوه‌گرتنی خه‌ڵ به ده‌رمانی دژه هه‌وكردنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی چونكه خوو گرتن به به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ده‌رمانه‌كانی دژه هه‌وكردن واده‌كات ڤایرۆس و به‌كتریای به‌هێز دروست ببێت كه به هیچ ده‌رمانێك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت "
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان به‌رگری په‌یدا بكه‌ن له دژی ده‌رمانه‌كانی هه‌وكردن ئه‌وه به‌ڕاستی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ڕوبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
AM:11:50:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 14148
جار خوێنراوه‌ته‌وه