دوو ئه‌كته‌ره‌كه‌ی درامای ڕه‌شه‌ی پۆلیس.. دوای 18 ساڵ ببینه شێوه‌یان چه‌ند گۆڕاوه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند كه‌مال عه‌لی نوێترین وێنه‌ی خۆی و هونه‌رمه‌ند جه‌زا حه‌مه سه‌عید بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه جیاوازی كاتی ئه‌م دوو وێنه‌یه 18 ساڵه.
ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده له درامای ڕه‌شه‌ی پۆلیس به كه‌سایه‌تی" چالاك و دكتۆر " ده‌ركه‌وتن و له‌و كاته‌دا دراماكه نوێگه‌ری بوو له به‌رهه‌می هونه‌ری كوردیدا كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " حسێن میسری" بووه.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م درامایه كه ساڵانێك به‌ر له ئێستا به‌رهه‌مهێندراون زۆر به چێژتر بوون له‌و دراما وه‌رگێڕدراوانه‌ی ئێستا له كه‌ناڵه كوردیه‌كان په‌خش ده‌كرێت.
PM:07:30:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 30532
جار خوێنراوه‌ته‌وه