توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م كه‌سانه ئه‌گه‌ری شكانی ئێسكه‌كانیان زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها ڕوه‌ك خۆرن ئه‌وه ئه‌گه‌ری شكانی ئێسكه‌كانیان چه‌ند جار زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گۆشت ده‌خۆن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی "ئۆكسفۆرد" ی به‌ریتانی له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌یان ته‌نها پشت به سه‌رچاوه ڕوه‌كیه‌كان ده‌به‌ستن ئه‌وه ئه‌گه‌ری لاواز بوون و شكانی ئێسكه‌كانیان %43 یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رهه‌می ئاژه‌ڵیش ده‌خۆن و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زیاد ده‌كات و ده‌گاته %59.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 55 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و تیایدا خانمان و پیاوان به‌شداربوون و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕوه‌ك خۆرن و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كان ناخۆن ئه‌وه مه‌ترسی شكانی ئێسكی ڕان تیایانا ده‌گاته %25 و هۆكاره‌كه‌شی نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیره وه‌ك "شیر و په‌نیر" كه باشترین سه‌رچاوه‌ی كالسیۆمن و ئه‌م مادده‌یه‌ش كار له چڕی ئێسك ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن.
دكتۆر تامی تۆنگ كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات"زۆر پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئه‌و خۆراكانه بخوات كه سه‌رچاوه‌ی كالسیۆم و پرۆتینن بۆ پاراستنی كێشی ته‌ندروستی له‌ش و بێ ئه‌وه‌ی كێشیان زیاد یان كه‌مبكات"
PM:05:30:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه