سێهه‌مین ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده‌بوو
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای ئهسترازینكاو زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایان كرد كه ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌یان %70 بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی باشه به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كانی مۆدێرنا و ڤایزه‌ر له پێشهون چونكه ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان %95 بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی %70 یه به‌ڵام ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌سترازینكای سویدی به هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا له‌ڕووی نرخه‌وه هه‌رزانتره و ئاسانتر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌گاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ر له هه‌ركوێیه‌كی دونیابن ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی دوو ڤاكسینه‌كه‌ی دیكه به‌تایبه‌ت ڤایزه‌ر نییه‌تی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی په‌سه‌ندی بكات ئه‌وه ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا.
حكومه‌تی به‌ریتانیا بڕی 100 ملیۆن بڕی له ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد كڕیوه كه به‌شی 50 ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانی ده‌كات و ئه‌م دوو كۆمپانیایه داتای خۆیان پێشكه‌ش به به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و به‌رازیل كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌پێدانی خێرایان پێبدرێت و ئه‌م ڤاكسینه به دوو ژه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه توشی حاڵه‌تی مه‌ترسیداری كۆرۆنا نه‌بوون و ڤاكسینه‌كه هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
PM:01:13:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه