‌چا یان قاوه‌ كامیان بۆ ته‌ندروستی باشتره‌؟

وێستگە ستایل-

چا و قاوه‌ ئه‌و دوو خواردنه‌وه‌یه‌ن كه‌ زۆرترین ئاره‌زوویان له‌سه‌ره‌ له‌ جیهاندا و سه‌دان ملیۆن له‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ژه‌مه‌كان یه‌كێك له‌م دوو خواردنه‌وه‌یه‌ ده‌خۆنه‌وه‌.

به‌ڵام كامیان به‌سوود تره‌ بۆ ته‌ندروستی؟ زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌" ئینسایده‌ر" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ هه‌ردوو خواردنه‌وه‌كه‌ ووزه‌ به‌ له‌ش ده‌ده‌ن به‌هۆی بوونی مادده‌ی‌ كافاین و دژه‌ ئۆكسێنه‌ر تیایاندا.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ساڵی 2005 ئه‌نجامدراوه‌ سه‌لمێندراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ كافاین یان تیادایه‌ به‌شێوه‌ی‌ مامناوه‌ند ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م كه‌متره‌ و له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار و زه‌هایمه‌ر و له‌رزینی په‌له‌كان كه‌متره‌ و مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر و كۆڵۆن و منداڵدان پارێزراو ده‌كات.

له‌ناو یه‌ك كوپ له‌ قاوه‌ بڕی 80-100 میلیگرام كافاین هه‌یه‌ به‌ڵام كوپێك چا بڕی 30-50 میلیگرام كافاین هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ڕێژه‌ی‌ كافاین له‌ناو چادا كه‌متره‌ به‌راورد به‌ قاوه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ ده‌گۆڕێت به‌گوێره‌ی‌ جۆری چا و بڕی ئه‌و چایه‌ی به‌كارده‌هێندرێت له‌گه‌ڵ گه‌رمی ئه‌و ئاوه‌ی‌ پێی ئاماده‌ ده‌كرێت و ئه‌و كاته‌ش كه‌ چاكه‌ له‌ناو ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌دا جێده‌هێڵدرێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م دوو جۆره‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كه‌ ساڵی 2008 ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چا زۆر ده‌خۆنه‌وه‌ وردی و ته‌ركیزیان زۆر زیاتره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ناو چادا هه‌ردوو مادده‌ی‌" سیانین و كافاین" هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ قاوه‌دا ته‌نها" كافاین" هه‌یه‌.


PM:03:22:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل