‌ڤایرۆسی كۆرۆنا خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات

وێستگە ستایل-

زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و كاته‌ی‌ توشی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌بن ئه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕۆژێك بۆ دوو ڕۆژدا خانه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن.

له‌ڕێی یه‌ك خستنی وێنه‌ی‌ وردی خانه‌كانی له‌ش و ڤایرۆسی كۆرۆنا زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێك ده‌چێته‌ سه‌ر خانه‌كانی له‌ش ئه‌وه‌ كارگه‌ی‌ كۆپی كردنی ڤایرۆسه‌كان دروست ده‌كات و شێوه‌یان له‌ میزه‌ڵدان ده‌چێت و دواتر سیستمی خانه‌كان سست و لاواز ده‌كات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان بۆ له‌ش.

رالف لارتنشلاگر له‌ زانكۆی "هایدرلبرگ" له‌ ئه‌ڵمانیا به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ كردوه‌ و له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕۆیته‌رز باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كان دوباره‌ سیستمی خانه‌كان ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوازێكی خێرا دوباره‌ دروست ببنه‌وه‌.

ڤایرۆسی "زیكا" هاوشێوه‌ی‌ كۆرۆنا كار له‌ خانه‌كانی له‌ش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسی "زیكا" له‌ڕێی پێوه‌دانی مێشوله‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ تای"زیكا" كه‌ واده‌كات سه‌ری كۆرپه‌ی‌ تازه‌ له‌دایكبوو قه‌باره‌كه‌ی‌ بچووك بێت.


PM:02:57:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌