‌9 زانیاری بۆ ئه‌و دایكانه‌ی‌ شیری خۆیان ده‌ده‌ن به‌كۆرپه‌كه‌یان

وێستگە ستایل-

هەندێ لە دایکان لە سەرەتای شیر پێدانی سرووشتی بە منداڵەکەیان کێشەی ئەوەیان هەیە دەڵێن شیرەکەم بەشی منداڵەکەم ناکات لەبەر ئەمە پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی شیری قتوو، دكتۆر هه‌رێم پزیشكی  نەخۆشیەکانی منداڵان و تازەلەدایک بووان و گەشە 9 ئاماژه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌ كه‌ دایكان ده‌توانن له‌ڕێیه‌وه‌ بزانن ئایا منداڵه‌كه‌یان تێر شیر بووه‌ یان تا.

چۆن دەزانیت شیرەکەت بەشی منداڵەکەت دەکات؟

1-  زیادبوونی کێش بەتایبەتی دوای هەفتەی یەکەم.
2- میزکردن،لەماوەی 24  کاتژمێردا 5-8  دایبی تەڕ کردبێت بەتایبەتی لە دوای پێنج ڕۆژی یەکەمەوە.
3- منداڵەکەت تەندرووست و بە ئاگا دەردەکەوێت کاتێک بەخەبەرە وە لەنێوان شیر خواردنەکاندا دە خەوێت.
4- لەکاتی شیر خواردندا بێ دەنگ و مورتاح دەردەکەوێت.
5- منداڵەکەت خۆی دەم لە مەمەکەت دەکاتەوە لە کۆتای شیر خواردندا.
6- دەم و لێوی تەڕ دەردەکەوێت لە دوای شیر خواردن.
7- لەکاتی شیر خواردندا شیر قووتدانی منداڵەکە وە شیر لە دەمی منداڵەکەت دەبینی.
8- هەست دەکەیت مەمکت نەرم و بەتاڵە لە دوای شیر پێداندا.
9- لەدوای شیر پێداندا دایکەکە هەست بە خەواڵ و یی و مورتاحی دەکات.

بۆیە تکایە هەر لە خۆتەوە مەڵێ شیرەکەم بەشی مناڵەکەم ناکات.


PM:07:49:19/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل