‌بچوكترین پرۆگرامساز.. ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

وێستگە ستایل-



منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ له‌ هندستان ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ شكاند و ناوی چووه‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك بچوكترین پرۆگرامساز له‌ جیهاندا.

ئه‌رهام ۆم تالسانیا منداڵێكی به‌ ڕه‌گه‌ز هندیه‌ و دانیشتوی ئه‌حمه‌د ئاباد ه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پرۆگرامسازیدا توانی ببێته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی‌ " مایكرۆسۆف" بۆ زمانی پرۆگرامسازی" بایسۆن" له‌ سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پێرسۆن فیو.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ تیمی تۆماركردنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان ناوی ئه‌م منداڵه‌یان خستۆته‌ كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك بچوكترین پرۆگرامساز له‌ جیهاندا.

ئه‌م منداڵه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ ته‌مه‌نم ته‌نها 2 ساڵ و نیو بوو باوكم هێماكان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێری زیره‌كی فێركردم و له‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ئامێرێكی بۆ كڕیم به‌ سیستمی  iOS و Windows كاری ده‌كرد و دواتر له‌وه‌ تێگه‌یشتم باوكم له‌سه‌ر بایسۆن كارده‌كات"

ئێستا ئه‌رهام خاوه‌نی بڕوانامه‌ی‌"بایسۆن" ه‌ بۆ دروستكردنی یاری بچووك و ده‌شڵێت" دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك داوام لێكرا كه‌ بۆ سه‌لماندنی توانای خۆم چه‌ند كارێك بنێرم و ئێستاش بومه‌ته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی‌ گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان"


PM:09:43:12/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل