‌ئایا ئەمۆکسیلین و سوپراكس دەرمانی قوڕگ ئێشه‌ و دەردە سەرمایە؟

وێستگە ستایل-

زۆر جار دایک و باوکان کاتێک منداڵەکەیان توشی کۆكە و پەسیو یان قورگ ئێشان یان تا دەبێت پەنا دەبەن بۆ بەکارهێنانی دژە زیندەگیەکانی وەکو ئەمۆکسیل و سوپراكس و ئەزیپرۆمایسین و دەرمانی تری ئەنتی بایۆتیک بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ، دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ی‌ دایكان و باوكان هۆشداری ده‌دات.

دكتۆر سۆران ده‌ڵێت" ئەو نەخۆشیانەی ڕێڕەوی هەناسە زۆربەی جار بەهۆی ڤایرۆسەوە توشی دەبین ڤایرۆسیش پێویستی بەبەکارهێنانی ئەو دەرمانانە نیە و پێدانی دەبێتە هۆی ئەوەی بەکتریاکان بەرگری دژی دەرمان پەیدا بکەن و بەرگری منداڵەکە بێ هێز دەبێت."

داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات چیتر پارەی خۆیان بەهەدەر نه‌ده‌ن  و زیانیش بە تەندروستی منداڵەکەیان نەگەیەنن و هەمیشە ڕاوێژ بكه‌ن به‌ پزیشکی پسپۆڕ لەکاتی پێدانی ئەو دەرمانانە.

دەتوانی لە حاڵەتی سەرما بون و هەڵامەت دەرمانی دابەزاندنی تا و قەترەی لوت گیران بەکاربێنی بەڵام ئەنتی بایۆتیک بەکارمەهێنە بەبێ ڕاوێژی پزیشک.


PM:08:00:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 5004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل