‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ هه‌ستیاری قۆڵۆن

وێستگە ستایل-

بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی ھەستیاری قۆڵۆن IBS پێویستە نەخۆشەکە ئازاری سکی ھەبێت بەشێوەیەک کە کەمتر نەبێت لە ڕۆژێک لە ھەفتەیەک دا وە بۆ ماوەی 3  مانگ لەگەڵ دوو لەم نیشانانەی خوارەوە، كه‌ دكتۆر جوتیار پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناو باسی ده‌كات.

1- ئازارەکە پەیوەندی ھەبێت بە کردن یان نەکردنی پیسایی وە.
2- تێکچوون لە چەند جار کردنی پیسایی لە ڕۆژێک دا.
3- تێکچوون لە فۆڕم یان شێوەی پیسایی .

پۆلێن دەکرێن بۆچوار جۆر:
1- زۆر بەی کات نەخۆشەکە قەبزی ھەیەIBS-C
2- زۆر بەی کات نەخۆشەکە سک چوونی ھەیە IBS-D
3- ھەندێک جار قەبزی و ھەندێک جار یش سک چوونی ھەیە IBS-M
4-ناتوانرێت پۆلێن بکرێت.IBS-U

لە حاڵەتانەی خوارەوەو پێویستە نەخۆش نازوری قۆڵۆنی بۆ بکرێت :

1- کەم کردنی بەرچاوی کێشی لەش.
2- کەم خوێنی
3- ڕەش بوونی پیسایی ، یان خوێنی زۆر لەگەڵ پیسایی .
4- بوونی نەخۆشیەکانی قۆڵۆن لە خانەوادەکەدا وەک ھەوکردنی درێژ خایەنی قۆڵۆن،نەخۆشی گەنم، شێرپەنجەی قۆڵۆن.


PM:05:24:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل