توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری ده‌داته خانمان له‌باره‌ی زۆر خواردنی زه‌نجه‌فیل
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ سووده زۆره‌كانی بۆ ته‌ندروستی به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن تیمێك له زاناكانی سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی "ماریلاند" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه زۆر خواردنی زه‌نجه‌فیل گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به خوێن به‌ربوون له خانماندا زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر له سووڕی مانگانه‌دا بن.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه زۆر خواردنی زه‌نجه‌فیل ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به خوێن به‌ربوون و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات.
هاوكات ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووگیانن نابێت زه‌نجه‌فیل بخۆن چونكه ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی كۆرپه‌كه‌یان زیاد ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له گه‌ده ده‌كات و هۆكاری توشبوونه به سكچوون.
له به‌رامبه‌ر زیانه‌كانی پێگه‌ی" پۆلد سكای" گرنگترین سووده‌كانی خواردنی زه‌نجه‌فیلی له چه‌ند خاڵێكدا كورت كردۆته‌وه.
1-سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ژه‌هری له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات.
3- بۆ ته‌ندروستی دڵ و سوڕی خوێن زۆر به‌سووده و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
4-له‌به‌ر بوونی بڕێكی زۆر له مادده‌ی" فلاڤینۆید" ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
5-به‌ڵغه‌می كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ناسه‌دان باشتر ده‌كات.
6-ڕێژه‌ی چه‌وری و كۆلیستڕۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.
7- هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمه كه‌مده‌كاته‌وه.
8-ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری "ئه‌كزیما" به‌كاربێت، خوروی پێست كه‌مده‌كاته‌وه و خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه چونكه بڕێكی زۆر له ڤیتامین سی تیادایه.
PM:05:18:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 16844
جار خوێنراوه‌ته‌وه