ڕاهاتن لەگەڵ کۆرۆنا چۆنە؟
وێستگە ستایل-
هیچ کاتێک ژیانمان ئاوا پڕ پرسە نەبووە، بەداخەوە کۆرۆنا زۆر بێڕەحمانە کەوتووە دەسکەنەی چەندین ڕۆحی جوانی ناومان، دكتۆر سهروهر پزیشكی نهخۆشییهكانی ڕۆماتیزمه باس له چۆنیهتی ڕاهاتن دهكات لهگهڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا له جیهاندا نه دهرمان و نه ڤاكسینی نییه.
زۆر هاوڕێی ئازیز لەبری قبوڵکردنی واقیعەکە و هاندانی خەڵک بۆ دەرککردن بە مەترسییەکانی کۆرۆنا، داوادەکەن خەڵک بێدەنگ بێ و پرسە و هاوخەمی دەرنەبڕێت، بۆئەوەی ئەم ئازیزەمان بێزار نەبێت بە بیستنی هەواڵی مردن.
ئەگەر بۆ تۆ بیستنی هەواڵی مەرگەکە بێزارکەرە، ئەوە بۆ چەندین خێزان ئەوە تەنیا هەواڵێک نییە، بەڵکو کارەسات و دڵشکان و ماڵوێرانییە.
ئێستاش کات ماوە خەڵکی هەست بە دێوەزمەی کۆرۆنا بکەن و خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن چەندی دەتوانن.
کۆرۆنا مەترسییەکی جددیە، نە پەتای وەرزییە و نە بەرگریی هەمیشەییش دەدات، بەپێی زۆرینەی پێشبینییە زانستییەکان تا کۆتایی ساڵی داهاتووش لەگەڵمان دەبێت، بۆیە دەبێت شێوازی ژیانی سەردەمی کۆرۆنا قبوڵبکەین و نکووڵی لێنەکەین.
کە دەڵێین دەبێت ڕابێین هەڵبکەین لەگەڵی، مەبەستمان لەوە نییە گوێی پێنەدەین، بەڵکو مەبەست لەوەیە خۆپارێزی بکەینە کەلتوور، ماندوو نەبین لە ماسک بەستن و دەست شوشتن و لێکدووریی کۆمەڵایەتی.
PM:03:58:29/10/2020
ئهم بابهته 2964
جار خوێنراوهتهوه