هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری چەوری سیانی یان (چەوری سەر جگەر)
وێستگە ستایل-
چهوری سیانی سهر جگهر جۆرێکی چەوری لەشە، کاتێک جەستە بڕێکی زیاد لە پێویست وزەی دەست دەکەوێت لەڕێگەی خۆراکەوە، لەشێوەی چەوری سیانیدا دەیپارێزێت بۆ ئەوکاتانەی کە پێویستن، وەک جێگرەوەی وزە بەکاری بهێنێت، لەهەندێک باردا ڕێژەی ئەم چەوریە لەخوێندا زیاد دەکات، کە مەترسی لەسەر دڵ و بۆریەکانی خوێن دروستدەکات بەهۆی نیشتن لەسەر دیواری ناوپۆشی بۆریەکانی خوێن، لهم بابهتهدا دكتۆر یاسین پسپۆری نەخۆشیەکانی دل و هەناو هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم نهخۆشییه ڕوون دهكاتهوه.
چۆنیهتی زانینی ڕێژهی ئهم چهوریه لهڕێی پشکنینی چەوری سیانی لە گروپی پشكنینی چەوریەکانە (lipid profile)کە پێکدێن لە کۆلیستڕۆڵ و LDL و HDL و Trigylceride، کاتێک پێکەوە ڕێژەی Trigylceride و LDL کە بە چەوری خراپ ناسراوە بەرزدەبنەوە بەهۆی بوونی (VLDL).
لە چەوری سیانیدا پێکەوە لەسەر دیواری بۆریەکانی خوێن دەنیشن دەبێتە هۆی شێوە هەوکردنێک، کەمەترسی لەسەر جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەبێت.
ڕێژەی نۆرماڵی چەندە؟
ڕێژەی ئاسایی Triglyceride لە خوێندا 150ملگ/ دسل کەمترە باخود(150mg/dL)
-ئەگەر لەنێوان 150بۆ199بوو ئەوە لە بەرزبوونەوەدایە
-ئەگەر لەنێوان 200بۆ 499ئەوە ڕێژەیەکی بەرزە
-ئەگەر له 500بەرەو سەرەوە بوو ئەوا لەحاڵەتی مەترسیدایە
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری سیانی:
-قەڵەوی
-وەرزشنەکردن
-جگەرە کێشان
-خواردنەوە کحولیەکان
-زۆر خواردنی ئەو خۆراکەی نیشاستەیان زۆرە وەک برنج
-هەندێک جار بەهۆی نەخۆشی کەوە وەک شەکرە
-هۆکاری جێنەتیکی یارمەتیدەر دەبێت
نیشانهكان:
1- ئازاری گەدە
2- ئاستنەگی بۆ هەناسەدانی ئاسایی و شڵەژان
3- خاڵی زەردی چەوری لەسەر سپێنەی چاو و کەمبوونەوەی توانای هزر و بیرکرندەوە
چۆنیهتی خۆپاراستن:
1- کەمکردنەوەی خواردنی شەکر
2- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهایدرایتی کەمن وەک "هێلکەو ماسی و گوێز"
3- کەمکرنەوەی خواردنی ڕۆنی خەستکراو خواردنی ڕۆنی خەستنەکراوە وەک ڕۆنی زەیتون و ماسی و ئاڤۆگادۆ
4- خواردنی ماسی حەفتەی دووجار.
چارەسەرەکان چین؟
1- وەرزشکردن
2- دابەزاندنی کێش و چاودێری کردنی BMI
3- خواردنی چەوری ماسی
4- بەکارهێنانی دەرمان
PM:02:12:29/10/2020
ئهم بابهته 22676
جار خوێنراوهتهوه