فاوتشی به‌رواری ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی دیاریكرد
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا "ئه‌نتۆنی ستیڤن فاوتشی" دڵنیایی ده‌دات كه چه‌ند مانگێكی دیكه ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت.
فاوتشی پسپۆڕی بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زۆر چالاك ده‌بێت دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانگی 12 ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م دێت و له مانگی 1 ی ساڵی نوێوه به سه‌رتاسه‌ری به جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا فاوتشی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پێش ساڵی نوێ ژیان له ئه‌مه‌ریكا ئاسایی نابێته‌وه و ئه‌گه‌ر له چاره‌كی دووه‌م و سێیه‌می ساڵی 2021 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ڤاكسینه‌كه بدرێته هاوڵاتیان ئه‌وه نزیكه‌ی كۆتای ساڵی 2021 ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه و هاوڵاتیان چیتر ده‌توانن ده‌مامكه‌كانیان فڕێ بده‌ن و په‌یڕه‌وی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كه‌ن"
تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا 4 ڤاكسین گه‌یشتۆته قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی سێهه‌م ئه‌مه‌ش ئه‌و قۆناغه‌یه كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر خۆبه‌خش تاقی ده‌كرێته‌وه و دواتر بڕیاری ئه‌وه ده‌درێت ڤاكسینه‌كه به سه‌رتاسه‌ری به‌كاربهێندرێت یان نا.
PM:01:45:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 8428
جار خوێنراوه‌ته‌وه