هۆشداریه‌كی پزیشكی: ئه‌م كه‌سانه نابێت ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا به‌كاربهێنن
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه هۆشداری داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری توندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خواردنی هێلكه ئه‌وه باشتر وایه ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی به‌كارنه‌هێنن.
له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌وه له تویته‌ر داواكراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری توندیان هه‌یه به هێلكه ئه‌وه نابێت ئه‌م ڤاكسینه به‌كاربهێنن و پێویسته به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌یان باس بكه‌ن.
هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌یان هه‌یه هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نابێت له‌كاتی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزادا و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانن زۆر پێویسته ئه‌م ڤاكسینه‌یان بۆ به‌كاربهێندرێت.
PM:05:09:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10396
جار خوێنراوه‌ته‌وه