به‌وێنه..خاوه‌نی كۆمپانیایه‌ك هه‌ركه‌سێك كاری لاكردبێت ده‌بێت سێكسی له‌گه‌ڵ كردبێت
وێستگە ستایل-
كیس رانییر ئه‌و پیاوه‌ی ته‌مه‌نی 60 ساڵه و دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای "Nxivm" ه به تاوانی بازرگانی سێكسی و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سێكسی و قۆرخكردنی سێكسی و كاركردن به‌زۆر به ئافره‌تان و منداڵان و چه‌ندین تاوانی دیكه له ساڵی 2019 ه‌وه ده‌ستگیركراوه و ئه‌مساڵ له‌دوای ته‌واو بوونی كه‌یسه‌كه‌ی 120 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا درا.
ئه‌م پیاوه له‌ماوه‌ی ڕابردودا خۆی كردۆته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵێك و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بوون وه‌ك كۆیله ڕایگرتوون و ناچاری كردون كه سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و پێویست بووه كه له‌گه‌ڵ بونیان به ئه‌ندامی كۆمپانیاكه‌ی به‌ڵێن نامه‌ی ئه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه كه سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
یه‌كێك له قوربانیه‌كان ئافره‌تێكه به‌ناوی كامیلا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و كاته‌ی بۆته ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵ بووه و ئه‌و كاته‌ش ڕانیر 45 ساڵ بووه و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر و خانمێكی دیكه به‌ناوی "ئه‌نجێلا" كه یه‌كێك بووه له قوربانیه‌كانی ده‌ستی ئه‌م تاوانباره باس له‌وه ده‌كات ته‌نها زیندانی هه‌تا هه‌تای ده‌توانێت له به‌د ڕه‌وشتیه‌كانی بیوه‌ستێنێت.
NXIVM كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكیه تایبه‌ت به بازاڕكردن و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی تاك له‌ڕووی پیشه‌ییه‌وه و سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی له "كلیفتۆن پارك" ه له نیویۆرك و له ساڵی 1998 له‌لایه‌ت كیس رانییر دامه‌زرێندراوه كه ئێستا به‌و تۆمه‌تانه سزادراوه.
PM:03:45:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 12772
جار خوێنراوه‌ته‌وه