هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئازاری قاچ له کاتی پشودان و نوستن
وێستگە ستایل-
زۆرێک له نه‌خۆش کێشەیان له‌گه‌ڵ ئازاری قاچ هه‌یه له کاتی پشودان یاخود به‌ر له نوستن که ئه‌مه‌ش وا له نه‌خوش ده‌کات به ده‌ست ئازاره‌وه بناڵێنێ، دكتۆر ئامانج پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته باس ده‌كات.
ئه‌م حاڵه‌ته یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دەست پێکردنی کەرەنتین خه‌ڵك به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت،بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە نەخۆشیە لەبەر تێکچوونی خەو و زیاتر بەکارھێنانی مۆبایل و ئه‌نترنێت بەرێژەیەکی زۆر و بوونی کێشەی کۆمەلایەتی و ئابووری زیاتر.
نیشانه‌کانی:
1- ئازاری قاچ هه‌یه له کاتی ئیسراحه‌ت یاخود به‌ر له نوستن
2- تیکچونی خه‌و
3-باشتربونی به جوولانی و وه‌رزش پیَكردنی
4- ئه‌م ئازاره زیاتر به ئیواره و شه‌و ده‌بێت
هۆکاره‌کانی:
1- که‌می ماده‌ی ئاسن له خوین
2- که‌می ده‌ردانی ماده‌ی دوپامین له‌لایه میشکه‌وه
3- تێكچونی باری ده‌روونی که‌سه‌که
4- به‌کار هینانی هه‌ندیَك ده‌رمان
5- جگەرە کێشان یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکان
چاره‌سه‌رکردن:
شیوازی ژیان:
1- دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی کحول ، چا، خواردنه‌وه‌کانی که مادەی کافاینی زۆره
2- وه‌رزش کردنی ڕێك و ڕیکخستنی نوستن و خویندنه‌وه به‌ر له نوستن
3- له کاتی ئازاره‌که خۆشتن به ئاوی گه‌رم
4- رێکخستنی نوستن بە شێوەیەک بێت شەوانە لە ھەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت و رێک بێت واتە ھەموو شەوێک لە ھەمان کات بێت نوستن
5- دوور کەوتنەوە لە بیرکردنەوەی زۆر و خەمۆکی
ده‌رمان :
1- ریکردنه‌وه‌ی ئاستی ماده‌ی ئاسن له خوین
2- ریکردنه‌وه‌ی ئاستی ماده‌ی دوپامین
3- ده‌رمانی تایبه‌ت به ئازاری ده‌ماری
PM:03:16:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10004
جار خوێنراوه‌ته‌وه