چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له به‌رزی شه‌كره ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیاتره له ( 425 ) ملێون که‌سه له جیهان دا و نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش نازانن که نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه که زۆربه‌یان جۆری دووه‌مه ، له ئێستادا چیتر نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م ته‌نها تووشی مرۆڤی سه‌روو ( 40 ساڵ) نابێت به‌ڵکو مێرد مناڵ و گه‌نجانیش تووشی ده‌بن، ئه‌م نه‌خۆشییه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه و پێویسته هه‌موو كه‌س لێی به ئاگا بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له مێژووی خێزانه‌كه‌یان نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، دكتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆشی ڕژێنه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌م نه‌خۆشییه ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- کەم بونەوەی کێشی لەش
2- هەست کردن بە ماندو بون
3- سڕ بون و تەزینی پێیەکان
4- ژانەسەر و سەر سوڕان
5- برین و دومەڵی پێست
6- لاوازی سێکسی لە پیاوان
7- سوتانه‌وه‌ی پێست به‌تایبه‌ت له ژێر باڵ و ناو لۆچەکان
8-دڵە کزەو ژانە گەدەو ڕشانەوە.
ئه‌گه‌ر هه‌ست به زۆرینه‌ی ئه‌م نیشانانه ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه پشكنین بۆ ڕێژه‌ی شه‌كره‌ت بكه‌یت چونكه وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه له سه‌ره‌تاوه ئاسانتره له‌وه‌ی كاتێك چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت كار له كار بترازێت.
PM:03:01:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 8076
جار خوێنراوه‌ته‌وه